ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق ڕۆژی شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: هێزەکانی لیوای 12ی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانیان لە «ئەلتارمیە»ی باکووری بەغدای پایتەختی عێراق دەستپێکردووە .
ڕێکخراوی حەشدی شەعبی لەم بەیاننامەیەدا ڕاشیگەیاندووە: ئەم ئۆپەراسیۆنە گەڕانی بەرفراوان لە ناوچەکانی تەل تاسە، سائیرولئەوەل و سائیرولسانی لەخۆدەگرێت بە ئامانجی دۆزینەوەی تیرۆریستانی داعش لەم ناوچەیە.
پێویستە ئاماژە بەوەش بکرێت کە «ئەلتارمییە» لە باکوری بەغدا یەکێکە لەو ناوچانەی کە بەرماوەکانی داعش ناوبەناو جموجۆڵی تێدا دەکەن.
342/